هاوسەرگیری مسیار

دەروون و دیاردە

ھەرێمی كوردستان وەكوو چەندین وڵاتانی دیكەی ئیسلامیی، ھاوسەرگیریی مسیاری تێدا بڵاو بووەتەوە. بەشێك لە پیاوان ھاوسەرگیریی مسیار لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان ئەنجام دەدەن. ھاوسەرگیریی مسیار بە واتای ھاوسەرگیرییەكی ئاسانكار دێت، لە هاوسەرگیریی لەم چەشنەدا ئافرەت لە كۆمەڵێك لە مافەكانی خۆی خۆش دەبێت، بۆ نموونە "مارەیی و نەفەقە و مارەیی و شوێنی مانەوە"ی ناوێت، واتە لەم حاڵەتەدا پیاوەکە تەنیا بۆ سەرجێی دەچێتە لای ژنەکە، یان بە پێچەوانەوە ژنەکە دێتە لای پیاوەکە، لە رێکەی ئەم فێڵە شەرعییەوە چەندین پیاوی نێو کۆمەڵگەی کوردی ھاوسەر گیری شاراوەیان ئەنجام داوە لە دەروون و دیاردە ھەم دیاردەکە دەخەینە روو و ئافرەتێکی قوربانیش چیرۆکی خۆی بۆ دەروون و میوانەکانی باس دەکات

بەمیوانداری:

ئاریان بەرزنجی – خاوەن پڕۆژەی هاوسەرگیری مسیار

ئاڤان جاف – رۆژنامەنووس

جەلال محەمەد – بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان

د. مەغدید تەها – مامۆستای زانکۆ لە کۆلیژی شەریعە