هەوڵەکانی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ

ترافیک

بەرنامەی ترافیك، باس لە هەوڵەکانی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ دەکات لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، لە رێگه‌ی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ، لەم ئه‌ڵقه‌یه‌شدا باس لە یەکێك لە هەنگاوەکان دەکات، کە رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە مەرجی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل و سەلامەتی شۆفێر و سەرنشینەکان.

ترافیك تیشك دەخاتەسەر ئەو هەوڵه‌ کە بریتییە لە تەکنۆلۆژیایه‌کی پێشکەوتوو بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە شاری هەولێر و کاریگەریی ئەو سیستمە لە پشکنین بخاتەڕوو لەسەر کەمکردنەوەی رووداوەکان و پاراستنی سەلامەتی شۆفێر و پیادەڕۆ، چونکە رووداوەکانی هاتووچۆ بە هۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی و کەموكوڕی لە پێکهاتەکانی ئۆتۆمبێل، قەبارە و زیانی رووداوەکان زیاتر دەبێت و زیانە گیانییەکان زۆرتر دەبن.