رۆشنبیریی بەکارهێنانی تەلەفۆن و ئامێرەکانی پەیوەندیی
دەروون و دیاردە
قسەكردن بە تەلەفۆن جا چ تەلەفۆنی نۆرماڵ بێت یاخود مۆبایل؛ لە ماڵەوە بێت یاخود لەسەر كار، چەندین رێسا و ھەڵسووكەوتی تایبەتی ھەیە، بەڵام لە كۆمەڵگەی كوردی تا ئێستا زۆر بە كەمی لە كاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا ئەتەكییەتی پەیوەندی رەچاو دەکرێت وە رەچاوی گونجاوی و نەگونجاوی شوێنی پەیوەندییەكان ناكرێت، بگرە زۆرجا لە كاتی پەیوەندییەكاندا تەنھا بۆ یەكتر ناسینێك کاتێکی زۆر و ناپێویست سەرف دەکرێت. ئەمە جگە لەوەی کە زمان و شێوازی قسەکردن و وەڵامدانەوە زۆر بێ ئەتەکێتانەیە. زۆرجار بەھۆی تەلەفۆنەوە گرفتی كۆمەڵایەتی درووست دەبێت، دەروون دیارەی ئەمجارە بە وردی باسی گرفت و ئەتەكیەتی تەلەفۆن دەكات.
بەمیوانداری:
یوسف عوسمان – پسپۆری دەروونی
تافان حەمەخان – خاوەنکار
بڵند نەورەس – ماستەر لە راگەیاندن