تا چه‌ند دراما بيانييه‌كان كاريگه‌ريان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى هه‌يه‌؟

دەروون و دیاردە

زنجیرە و فیلمە بیانییەكان كە بەشێكی زۆریان توركی و ھیندی و ئێرانین، لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا لە کوردستان بە خێرایی و لە رێگای كەناڵە تەلەفزیۆنە لۆكاڵی و ئاسمانییەكانەوە بەناو ماڵەكاندا نمایشکراون بەشێكی گرفتەكە بۆ نەبوونی بەرھەمی خۆماڵی و بێ بازاڕی بەرھەمی كوردی و لاوازی لایەنی ھونەری دەگەڕێتەوە كە وایكردووە بینەری کورد لەگەڵ پێشکەوتنەکاندا چاوەڕێی کاری باش و چیرۆکی کاریگەر بكات، دەروون و دیاردە لە م ئەڵقەیەدا باسی گرفتەكانی درامای كوردی دەکات و بەڕاشكاوی لەگەڵ میوانەكانی، گرفتەكان بۆ ھونەرمەندان و لایەنی پەیوەندیدار دەخاتەڕوو

بەمیوانداری:

شەوکەت ئەمین – دەرهێنەر

عەبدولی حەمە جوان – ئەکتەر

مەمەد ئاکتاش – پرۆدیوسەر

 دڵنیا کامووسی – ئەکتەر