كەسە فەرامۆشكراوەكانی كۆمەڵگە

دەروون و دیاردە

 دەروون و دیاردەی ئەمجارە باس لەو کەسە فەرامۆش کراوانەی کۆمەڵگە دەکات کە بە وشە بازاڕییەکەی پێیان دەڵێن(شێت)، بەڵام لە دەروونناسییدا ناو دەنرێت بە شیزۆفرێن یاخود نەخۆشی دەروونی، دەپرسین چەندمان ئەو کەسانە بە چلەی گەرما بە پێپەتییەکانیان لە سەر شەقام دەبینیین چەندمان بە زستان و بەفر و باران ئەوان بێ لانە لە شەقامەکاندا ھەڵدەلەرزێن لە سەرما، لەم بەرنامەیە دەمانەوێت بزانیین لە خۆگرتنی کەسانی دەروون ناتەواو لە ئەستۆی کێدایە، کام وەزارەت خۆی بەخاوەنیان دەزانێت؟ تۆ بڵێیت باوەشێکی گەرم و ماڵێکی ئارام چاوەرێییان بکات؟ لەم بەرنامەیەدا بۆمان رووندەبێتەوە ئەرکی حکوومەت چییە و ئەرکی ھاووڵاتییان چییە بۆ پاراستن و باوەشێکی بەزەی ئەو کەس بێلانانە