چۆنیه‌تی ئەنجامدانی قوربانی و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ
دەروون و دیاردە
له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی (ده‌روون و دیارده) باس له چۆنیه‌تی ئەنجامدانی قوربانی و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌كرێت. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و ماڵانه‌ی قوربانی ده‌كه‌ن، وێنه‌ی ده‌گرن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه. پرسیاری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له كوچه و كۆڵانه‌كاندا تا چه‌نده كارێكی ره‌وایه؟ بۆچوونی شاره‌زایانی ئاینی ئیسلام له‌و باره‌یه‌وه چییه؟ تا چه‌نده پیشاندانی چۆقۆ و بینینی دیمه‌نی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی تاكه‌كان به گشتیی و منداڵان به تایبه‌تی هه‌یه؟
بەمیوانداری:
د.ئیدریس کاریتانی – مامۆستای ئایینی
هەستین جەعفەر – بەڕیوەبەری کەیسە دەروونییەکان لە دەستەی پزیشکی نێودەوڵەتی
زیرەک ئەحمەد – توێژەری کۆمەڵایەتی