تێکچوونی ژینگەی بینین و کاریگەری لەسەر دەروونی تاکەکان

دەروون و دیاردە

ئایا ژینگەی بینین لەکوردستاندا لەبارە؟ ئایا بینا و باڵەخانەکانمان وەکو پێویست دیزاین کراون یاخود کاتێک سەیری شەقامێکی کوردستان دەکەین لە رووی باڵەخانەکانەوە نا رێكی پێوەدیارە؟ باڵەخانەکانیش لە رویی دیزاینەوە گرنگی بە رووگەش نەدراوە ئەوەندی گرینگی بەوە دراوە كە چۆن بینایەک دروست بکرێت و کەمترین تێچووی ھەبێت، دەروون و دیاردە ئەمجارە باسی تێکچوونی ژینگەی بینین و کاریگەری لەسەر دەروونی تاکەکان ھەر لەم بەرنامەیەدا بەڕێوەبەری ماستەر پلانی سلێمانی میوانە و باسی داھاتووی دیزانی شارەکان و ھۆکارەکانی تێکچوونی ژینگەی بینین دەکەن.

بەمیوانداری:

هەوراز محەمەد – توێژەری کۆمەڵایەتی

رۆژین کەمال – مامۆستای زانکۆ

رۆژان عەبدول لەتیف – بەڕێوەبەری ماستەرپلان لە شارەوانی سلێمانی

سەڵاحەدین فەخرەدین – ئەندامی ئەنجوومەنی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان