پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه
سەربازی ون
ئاگركه‌وتنه‌وه یه‌كێكه له رووداوه پر مه‌ترسییه‌كان, كه زۆرجار رووبه‌ڕووى مرۆڤایه‌تى ده‌بێته‌وه و ژیانى هه‌مووان ده‌خاته مه‌ترسى، زۆرجاریش به‌هۆیه‌وه ژینگه و سرووشت وێران ده‌بێت.
له به‌رنامه‌ى سه‌ربازى ونی ئه‌مجاره، باس له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئه‌و مه‌ترسییه له مرۆڤایه‌تى دوورده‌خه‌نه‌وه.
سه‌ربازى ون چیرۆكى سه‌ختى و مه‌ترسى و گیان فیدایى ئه‌و پیاوانه ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌م چیرۆكه‌ش پیاوانى ئاگركوژێنه‌وه له خۆده‌گرێت كه چۆن به‌رگرى له سه‌لامه‌تى و پاراستنى گیان و ماڵى هاووڵاتیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و پیاوانه هیچ پله و پۆستێكیان نییه و له هه‌موو رووداوێك له ناو ئاگر، شه‌ڕى دامركاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاگركوژێنه‌وانه، ده‌سته‌كانیان ناوه‌ستن له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌یژه‌كان, به‌ره‌و رووى دو‌ژمنێك هه‌نگاو ده‌نێن، كه خه‌ڵكى له‌به‌ر مه‌ترسىیه‌كانی، لێی راده‌كه‌ن.
ناترسن, ئامانجیان رزگاكردن و به‌هاناوه‌چوونه.