ژماره‌یه‌ك گه‌نجی سۆران بۆ رزگاركردنی خه‌ڵك گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی
سەربازی ون
به‌رنامه‌ى سه‌ربازى ونى ئه‌مجاره چیرۆكى چه‌ند گه‌نجێكى شارى سۆران ده‌گێڕێته‌وه كه بوونه‌ته فریادڕه‌سى رۆح و جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كان، ئه‌م گه‌نجانه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ قووڵایى و لێڵى و تاریكى رووبار و زێیه گه‌وره‌كان و چیا سه‌خته‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاوه مه‌نگ و به هاژه هاژانه , ساڵانه ده‌بنه هۆكارى مه‌رگ و په‌لكێشكردنى ده‌یان مرۆڤ و خنكانیان.
ئه‌م تیمانه‌ى رزگاركردن, هه‌موو ژیانیان كردووه به قوربانى پاراستنى رۆحى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه نزیك ئه‌و مه‌ترسیه ده‌بنه‌وه و هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن له پێناو پاراستنى گیانى سه‌لامه‌تیان, كاتێك ژیانیان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسى.
ئه‌وانه‌ش پیاوانى ژێر ئاون كه ئه‌و مه‌ترسیه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.