مەلا عەبدولڕەحمانی فاتحی

قەلەندەرخانە

ناوی مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحیە و ساڵی 1930 لە گوندی یارئاڵی ناوچەی گەورگی موکری سەر بە شاری مەهاباد لە خێزانێکی جوتیار لە دایکبووە، ماڵە باوانی لە گوندی ئەجنەی سەروی سەر بە شاری بانە هاتوونەتە یارئاڵی. لای مامۆستا عەبدوڵڵای سلێمانی دەست دەکات بە خوێندنی سیپارەو قورئان و گوڵستانی سەعدی و پاش ئەوە زۆربەی ناوچەکانی وەک پیرانشارو سەردەشت و بۆکان گەڕاوەو لە حوجرەکاندا وانەی وتووەتەوە. لەو سەردەمەدا حوجرەکان ناوەندی جۆشدانی بیری نەتەوەیی دەبن و برەودان بە زمانی کوردی دەبن و زۆربەی مەلاو فەقێکان تێکەڵ بە رەوتی کوردایەتی دەبن و هەڵگری تێکەڵ دەبن بە رەوتی کوردایەتی کە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێبەرایەتی دەکرد و ئەویش دەبێتە ئەندام و درێژە بە کاری رێکخراوەیی دەدات.

ساڵی 1952 بەهرەی شیعری دەگەشێتەوەو تاکە شوێن کە بوار هەبووە شیعرەکانی تیا بڵاو بکرێتەوە رادیۆی کرماشان دەبێت بە دەنگی شوکروڵڵای بابان. یەکێک لە سیما شیعرییەکانی ئەو پێنج خشتەکیانەیە کە لە سەر شیعری زۆر لە شاعیران هۆنیویەتەوەو کاریگەری زۆر لە شاعیرانی کلاسیکی لەسەر بوە وەک نالی، شێخ رەزا، قانع، هەژار، حەقیقی، سەید کامیل و زۆر لە شاعیرانی تر. یەکێک لە بەهرەکانی دیكەی شاعیر دەنگخۆشیەکەی بووەو نووسەری گەورە عەبدوڵڵای حەسەن زادە زۆر باس لە روخۆشی و خۆش مەشرەبی دەنگی خۆشی فاتیحی دەکات و وەک خۆی دەڵێت نزیکەی شەست ساڵ هاوڕێ بوون.

چەرمەسەریەکی زۆر دەبینێت لە ژیانیدا بەهۆی هەژاری و خەبات و کوردایەتیەوە و ساڵی 1967 لە لایەن رژێمی شای ئێرانەوە زیندانی دەکرێت و پاش ئازادکردنی رادەکاتە ناوچەی شێنی و زێوکە و پاشان پشدەر.

تا ساڵی 1979 دوای شۆڕشی گەلانی ئێران دەگەڕێتەوە ئێران و دیسان لەوێ هەڵناکات و دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان و ساڵی 1991 دەگەڕیتەوە رۆژهەڵات و دەبێتە مەلا لە گوندی کەنجاڕێ و لە 10/11/2002 کۆچی دوایی دەکات.