غەمناک

قەلەندەرخانە

ساڵی 1918 لە سلێمانی لەدایکبووە. ناوی محەمەد نوری کوڕی محەمەد عەلی موسا ئاغایە. ناسراوە بە نوری عەریزەنوس. لەبەر ئەوەی زۆربەی ژیانی بە کاری عەریزە نووسینەوە بەسەر بردووە.

لە سەرەتای ژیانییەوە دەستیکردووە بە نووسینی شیعر. بەهۆی بارودۆخی سیاسی سەردەمی خۆی گەلێک لە شیعرەکانی کە شاراونەتەوە فەوتاون و تەنها دیوانێکی ماوەتەوە.

 باوکی کەسێکی رۆشنبیری ئەوکاتەی سلێمانی بووە. هەوڵی داوە فەرهەنگێکی تورکی- کوردی- عەرەبی ئامادە بکات. بەڵام نەیتوانیوە تەواوی بکات. کاریگەری زۆری لەسەر غەمناک هەبووە. غەمناک جگە لە دەستوو قەڵەمە رەنگینەکەی, ده‌نگخۆش بووه‌.

زۆربەی شیعرەکانی غەمناک هۆنراوە و چوارینەن و ژمارەی چوارینەکانی کە ماون و چاپکراون 300 چوارینەیە. هه‌روه‌ها هەندێک لە چوارینەکانی بابە تاهیری هەمەدانیشی گۆڕیوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی.

 رۆژی یەکشەممەی9/6/1963 کاتێک سەرانی بەعس قەدەغەی هاتوچۆیان راگه‌یاندبوو، لە شاری سلێمانی دەستگیر دەکرێت. دوای سەعات و نیوێک لەسەر جنێو نەدان بە مەلا مستەفای بارزانی هەر لە ناو حامیەی سلێمانیدا گولـلەباران دەکرێت. شاعیری نەمر شێرکۆ بێکەس لە قەسیدەی کورسیدا زۆر بە درێژی لەسەر ئەم هەڵوێستەی غەمناک نوسیویەتی.