شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی
قەلەندەرخانە
شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی، لە ساڵی 1896 لەناو خانەوادەیەکەی ئایین پەروەری شێخانی تەریقەتی نەقشبەندیەوە هاتووەتە دنیاوە. شێخ عوسمان سیراجەدین ناسراوە بە شێخ عوسمانی بیارە دوایین شێخی گەورەی تەریقەتی نەقشبەندییە. سەرەتایی خوێندنی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی منداڵی، شێخ عوسمان لەگەڵ براکەی بەناوی شێخ مەولانا خالید دەست دەکەن بە خوێندنی فیقە و لە تەمەنی 5 ساڵیدا لە کۆڕی سۆفییەکان بەشداریان کردووە، لە خزمەت باوکی زانستە شەرعییەکانی وەرگرتووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا زۆر زیرەک و کارامە و لێهاتوو دەکەوێتە پێش چاوی باوکی و جێی دڵخۆشی و رەزامەندی خانەوادەکەی دەبێت، لەسەردەستی قورئان خوێنی گەورەی میصر (شێخ موستەفا ئیسماعیل) وانەی تەجویدی خوێندووە، ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی لە هەردوو مەدرەسەی بیارەو دووڕۆ فێربووە، تەفسیری قورئان لەلای سەید حوسێن تاربوغی ساوجیلاغی فێربووە، لهژێر سهرپهرشتیی شێخ عهلائهدینی باوكیدا بۆ ماوهی ساڵێكی تهواو تهنیا نان و ئاوی خواردووه و بهردهوام لهنێو سلووك و خهتمهدا بووه، لەدوای تەواوکردنی خوێندن و سلوک کێشان بەهۆی زیرەکی و بەتوانایی و لێهاتووییەوە بە دەستووری باوکی دەکرێت بە سەرپەرشتی هەردوو خانەقای بیارەو دووڕۆ، هەروەکو دەگێڕنەوە شێخ عوسمان لە زیرەکیدا کەم وێنەبووەو لەماوەیەکی کورتدا بە زانستی دینی و پزیشکی ناوبانگی دەرکردووە، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوونی تەمەنی باوکی (شێخ عەلائەدین) بەرێوبردنی خانەقاکان دەکەوێتە ئەستۆی.
دوای دهیان جار ههڵهاتن له ئێرانهوه بۆ عێراق و له عێراقهوه بۆ ئێران و دواتریش گهشتنه بهغداد و توركیا و ئهردهن، و چهندین شوێنی دیكە، لە بەرواری 31/1/1997 بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 101 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ئیستانبوڵ کۆچی دوایی کرد.
لەو دەمەدا حکوومەتی تورکیا رەزامەندی نیشان نەدا بە گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ کوردستانی عێراق کە لەسەر وەسیەتی خۆی دەبێت لەخاکی باوباپیرانی لە بیارە بەخاك بسپێردرێت، وا بڕیارە لەهەر بارو هەلومەرجێکی رەخساودا بەپێدانی مۆڵەتی فەرمی دەوڵەتی تورکیا رێگە بدەن بە کەسوکارو خانەوادەکەیان تەرمی شێخ بگەڕێننەوە کوردستان وا بڕیارە لە تەنیشت شێخ عومەر زیائەدین، باپیرە گەورەی و شێخ عەلائەدینی باوکی و شێخ حسامەدین باپیرە گەورەی لە مەرقەدی بیارە بسپێردرێت، بەڵام تاکو ئێستا دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتی پێنەداوون، هەر بۆیە تاکو ئێستا بەشێوەیەکی کاتی لە تورکیا لەباخچەی ماڵەکەیدا سپێردراوە.