عەبدوڵڵا جەوهەر

قەلەندەرخانە

عەبدوڵڵا تۆفیق ئاغای جەوهەرئاغای سلێمان ئاغای گوندی مێوڵی، ساڵی 1920 لەگوندی مێوڵی دەڤەری قەرەداغ لەدایکبووە، عەبدوڵڵا تاقانەی ماڵی سێ خوشک بووە بە ناوەكانی، ئەجی، نەسرین، قومری، خۆی بە رەبەنی ژیاوەو ھاوسەرگیری، سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی خوێندوە، ساڵی 1938 چووەتە کەرکووک و قۆناخی خوێندنی ئامادەیی لە کەرکووک تەواو كردووە. لە شاری کەرکووک، نوری شاوەیس، یونس رەئوف دڵداری ناسیوە و بووەتە هاوڕێیان، کۆمەڵەیەکی قوتابیانیان لە کەرکوک بەناوی (دارکەر) دامەزراندوە، لێرەوە گەشەی سیاسی عەبدوڵڵا دەست پێدەکات، چونکە سیاسەتمەدارێکی هۆشیارو بە توناو دڵسۆز بووە، یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوچەرخترین حیزبی نەتەوەی ئەژماردەکرێت، (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوەو یەکێتی کورد، 14/04/1959)، عەبدوڵڵاجەوهەر کاژیکنامەی نوسیوە، ساڵی 1962 وازی لە کاژیک هێناوە، 16/09/1941 بۆیەکەم جار بە نووسەری خەزێنە دامەزراوە، لەفەرمانگەی موتەسەریفی سلێمانی 21/07/ 1945 گوزراوتەوە بۆ تەسویەی سلێمانی، پاشان بۆپەروەردەی سلێمانی 20/1/1958 گوزراوەتەوە بۆ کشتوکاڵی سلێمانی، 19/11/ 1964خانەنشین کراوە. نوسینەکانی پەخشانی هونەری، کورتەچیرۆک، رەخنەی ئەدەبی، پەندو ئامۆژگاری لە رۆژنامەی ژین، گۆڤاری گەلاوێژ1939-1949 بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە، بەنێوی، جیم، ع چالاک،ع جەوهەر، ساڵی 1938 کتێبێکی لەلایەن پیرەمیردەوە لە چاپخانەی ژیان بۆ چاپکراوە، بەڵام مێجەرسۆن دەستی بەسەرداگرتووەو نەهێشتوە بڵاوبکریتەوە، ئەم بەرهەمانەی پاش کۆچی دوای  بڵاوکراوەتەوە 2- دایەگیان شیعر ساڵی 2013 دەزگای سەردەم،2-بەرەوکوردستان، بەچنگێ خاک و خۆڵی هەورامانەوە ساڵی 2013 دەزگای سەردەم، 3-عەبدوڵڵا جەوهەر، رۆژگارێکی ئەدەبی کوردی لێکۆڵینەوە لەسەر ژیان و بەرهەمەکانی (ئومیدئاشنا) ساڵی 2013 دەزگای سەردەم. بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە01/06/1982 کۆچی دوای کردوە.

عەبدوڵڵا جەوهەر، کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو، پاش خۆشی هەندی بەرهەمی لەپاش بەجێ ماوە وەک هەندێ دەنگی نامۆ لە نزمانی کوردیدا 1976 تا 1982 کاری تێداکردوە، فەرهەنگێکی زۆرناوازەو نایەبە، هەروەها دووجار کتێبخانەکەی لەکاتی خۆیدا و پاش وەفاتی پێشکەش بە کتێبخانەی سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی کراوە