عەلادین سەجادی
قەلەندەرخانە
عەلادین سەجادی ناوی (نەجمەدین عیسامەدین)ە و لەبنەماڵەی ناوداری (سجادی)یە، ساڵی (1907) له گوندی باراو سهربه شارباژێرلەدایکبووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری سلێمانی و لەمزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا رەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووه و چووە بۆ بەغداو لەمزگەوتی نەعیمە خاتوون لەمەیدان بووە بەپێشنوێژو دانیشتن و کاری ڕۆژانەی له و مزگەوتەدا بووە، لەساڵی (1939)دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنوسی و لەساڵی(1941)دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ)و وردە وردە گەشەی پێکردووە تا داخستنی لە(1949)دا.
لەساڵی (1948)دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار)ی بەعەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لەساڵی(1974)دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ له و کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووه. لەگۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەشاری بەغدا لەنزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.