كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خش بێلانه‌كان له باوه‌ش ده‌گرن
سەربازی ون
سه‌ربازى ون، ئه‌مجاره چیرۆكى چه‌ند كه‌سێكى خۆبه‌خش ده‌گێریته‌وه كه بوونه‌ته چه‌ترێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تن و ناتوانن بژێوى ژیانیان په‌یدابكه‌ن. ئه‌و مرۆڤانه كاسه‌ى ده‌ستیان پڕه له مه‌ینه‌تى و ئێش و ئازار, به‌ڵام په‌نجه‌كانیان له گرتنى ئه‌م كاسه پڕ له خزمه‌ته له جووڵه ناوه‌ستێ بۆ له ئامێزگرتنى ئێش و ئازارى ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه بێلانه‌ن و ناتوانن چێژ له گیرفانى خاڵیان ببینن. ئه‌و خۆبه‌خشانه گیرفانیان واڵاده‌كه‌ن بۆ تێركرنى حه‌ز و ئاره‌زووى ئه‌و خه‌ڵكه بێ‌ناز و بێلانانه. ئه‌وان خزمه‌تێك ده‌كه‌ن كه مرۆڤایه‌تى شانازیان پێوه‌ده‌كات، ده‌ستى كه‌سانێك ده‌گرن كه ناتوانن بژێوى ژیانیان دابین بكه‌ن. ماندوو ده‌بن و زه‌حمه‌تى ده‌كێشن له پێناو ئه‌ركێكى مرۆڤایه‌تى و كارى مرۆڤ دۆستانه. لێره ده‌ستى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن كه پێویستیان به له باوه‌شگرتنه.