ئاسۆ
قەلەندەرخانە
ئاسۆ، شێخ محەمەد شێخ جەبار جەباری 1917-1984. لەگوندی "شێردەرە"ی سەر بەناوچەی جەباری پارێزگای کەرکووك لەدایکبووە. شاعیر هێشتا منداڵ بوو باوکی و برایەکی بەناوی عەبدولقادر لەلایەن سوپای ئینگلیزەوە شەهید دەکرێن، لە تهمهنی حەوت ساڵی دەچێتە کەرکووك و تا پۆلی چواری سەرەتایی دەخوێنێت. لەساڵانی 1944 – 1945، دەچێتە ریزەکانی حزبی هیوا و کەسێکی چالاک دەبێت. لە 1946 پەیوەندی بە (پ. د. ك) دهكات، لەناوەڕاستی چلەکانی سەدەی رابردووەوە تێکەڵاوی کۆڕ و کۆبوونەوەی ئەدەبی دەبێت لە شاری کەرکووك. ئاشنایەتی لەگەڵ زۆرێك لە شاعیرانی ئەو سەردەمە دەکات لەکەرکووك. ئاسۆ، شیعرەکانی بۆ گۆڤاری گەلاوێژ و ڕۆژنامەی ژین دەنێرێت و لەوێ بڵاودەبنەوە. دیوانێکی لەساڵی 1969 بەناوی (راز و نیاز) چاپ دەکرێت. دەستنووسێکی زۆری هەبووه، بهڵام لە ساڵی 1991 لەکەرکووك فەوتان. شیعرەکانی هەموو بوارێکی گرتووەتەوە. ساڵی 1984 لەشاری کەرکووك کۆچی دوایی كرد.