ئازاردانی ئاژەڵان لە هەرێمی کوردستان
دەروون و دیاردە
ئەمڕۆ لە جیھانی شارستانیدا بەخێوکردن و پێدانی ماف بە ئاژەڵان بۆتە بەشێک لە کولتوور و ھەستی مرۆڤدۆستی بەر لە ھەستی ئاژەڵدۆستی، بەتایبەتی بەخێوکردنی سەگ و پشیلە ئەمڕۆ لە زۆر وڵات دا بوونە بە بەشێک لە ئەندامانی خێزان،
لەھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆری سەگ و پشیلە ھەن کە لەسەر شەقامەکان بەرەڵا بوونە، بێ لانەن و بەرگەی گەرما و سەرما دەگرن، جگە لە بێ لانەیی زۆرجار لەلایەن منداڵ و گەورەکانەوە ئازار دەدرێن و دوور لە بەھای ئاژەڵ دۆستییەکان زۆرجاریش لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان شەڕ بە ئاژەڵان دەکەن، دەروون و دیاردەی ئەمجارە بۆ جاری دووھەم باس لە بێنازی ئاژەڵان دەکات بە میوانداری کەسانی تایبەت لەم بەرنامەیە ئەستەنگی و زەحمەتی ئەوکەسانە دەخرێنەڕوو کە ئاژەڵە بێ لانە و بێ ماڵەکان بەخێودەکەن ھەروەھا مامۆستایەکی ئایینی میوانە لەم بەرنامەیە ئەوە دەردەکەوێت کە بەخێوکردنی سەگ و پشیلە حەرامە یاخود نا.
بەمیوانداری:
د. محەمەد عەبدوڵلا پێنجوێنی – مامۆستای زانکۆ
عومەر کڵۆڵ – سکرتێری گروپی کەرگەلی کوردستان
فریشتە نەجات – ئاژەڵ دۆست
سیروان عەبدوڵلا – ئاژەڵ دۆست