چیرۆکی ستافی دەربەنداوی دەربەندیخان
سەربازی ون
سه‌ربازى ون ئه‌مجاره چیرۆكى ستافى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ده‌گێرێته‌وه ئه‌و به‌نداوه یه‌كێكه له‌و زنجیره پڕۆژه ستراتیژیه گه‌ورانه‌ى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌و به‌نداوه گرنگى زۆرى له بوارى ئابوورى و كاره‌با و كشتوكاڵ و گڵدانه‌وه‌ى ئاو هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرنگىیه بۆته هۆكارى رێگه‌گرتن له دروستبوونى لافاوى گه‌وره و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیاى ئه‌و به‌نداوه، لەوێ چه‌ندین كارمه‌ند و ئه‌ندازیارى شاره‌زا 24 كاتژمێر كارده‌كه‌ن و شه‌ونخونى ده‌كه‌ن له چاودێرى دیواری و بناغه‌ى به‌نداوه‌كه و پاراستنى ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیه. ئه‌و به‌نداوه به‌هۆى نزیكى له ناوچانه‌ى كه ده‌كه‌ونه هێڵى گه‌رمى بوومه‌له‌رزه زۆرمه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌یه، زۆرجار له كاتى بوومه‌له‌رزه‌دا زیانى گه‌وره به‌و به‌نداوه گه‌یشتووە، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌ندازیارانه بوونه‌ته فریادره‌سى ئه‌و به‌نداوه و دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش. لەوێ ده‌یان حاڵه‌تى مه‌ترسیدار دروست ده‌بێت، كه ئه‌و حاڵه‌تانه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر لاشه و بنه‌چه‌ى ئه‌و به‌نداوه، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربازه ونانه بێ ئه‌وه‌ى سڵ بكه‌نەوه رووبه‌ڕوى ئه‌و مه‌ترسیى و هه‌ره‌سانه ده‌بنه‌وه و ئه‌و به‌نداوه به هه‌موو جوانى و خێر و بێرو مه‌ترسیه‌كانىیەوە ده‌پارێزن.