دیاردەی راوکردن لە کوردستان

دەروون و دیاردە

ئاژەڵە كێوییەكان بەشێكن لە سرووشتی جوان و ھاوئاھەنگن لەگەڵ مرۆڤ و كێو و دار و درەخت و رووبارەكان، ئاوەدانی و بەردەوامی بە ژیان دەدەن و ھەم سەرچاوەن بۆ سووڕی ژیان و ھەم دڵنەوایین بۆ مرۆڤەكان. لە كۆنەوە تائێستا راوكردن ھەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ نەمانی ئاژەڵ و باڵندەكان، ھەرچەندە كوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی سرووشتێكی دەوڵەمەندی ھەیە و چەندین ئاژەڵ و باڵندەی كێوی تێدا دەژین ، بەڵام راوچییان لە کوشتنی ئاژەڵی کێوی دەستیان نەپاراستووە و بە ھەموو جۆرە چەکێك راوی گیاندارە كێوییەكان دەکەن.بەرنامەی دەروون و دیاردە ئەمجار باس لە دیاردەی راودەكات، لایەنی پەیوەندییدار روونیدەكاتەوە، كێن راوودەكەن و بۆچی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ناكرێت؟ لە ھەرێمی كوردستان تائێستا جگە لە رێنمایی یاسا و بەربژێری بۆ راوكردن دەرنەچووە و ئاژەڵە كێوییەكان قوربانی ئەم دۆخەن.