بەکارهێنانی منداڵ بۆ مەبەستی سواڵکردن
دەروون و دیاردە
یەکێک لە دیاردە ناشرینەکانی کۆمەڵگە مرۆییەکان دیاردەی سواڵکردنە وە لەوش خەراپتر بەکارھێنانی منداڵانە بۆ ئەم مەبەستە، کە ھۆکارە و رەنگدانەوەی دەبێت تاکەکانی کۆمەڵ، کە دەرئەنجام کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی و بگرە جەستەیی و دوارۆژی خودی منداڵەکەوە زیاتر دەردەکەوێت، بەشێکی زۆر لە خانەوادەی ئەو منداڵانەی سواڵ دەکەن و ساویلکەیی و نەزانی منداڵەکەیان قۆستووتەوە و بۆ پارە پەیداکردن لەم رێگایەوە دەیان پێشێلکارییان پێدەکرێت، ئەومنداڵانەی کە ئێستا لە شەقامەکانی کوردستان بۆ سوڵکردن بەکاردەھێنرێن ھێشتا باش و خەراپ لە یەکتر جودا ناکەنە و ئەمڕۆ و داھاتووشیان بۆ جودا ناکرێتەوە، بگرە ھەر بە دڵپاکی و ساویلکەیی خۆیان ئەم بازرگانییە بەرێدەکەن، دەروون و دیاردەی ئەمجارە باسی ئەو منداڵانە دەکات کە لەلایەن کەسان و خانەوادەکانییانەوە بۆ کۆکردنەوەی پارە بەکار دەھێنرێن وە لەم ئەڵقەیەدا چەندین نموونەی زیندوو لە خۆ دەگرێت کە چۆن منداڵ بۆ ئەم مەبەستە بەکار دەھێنرێت
بەمیوانداری:
نەبەز عەبدولحەمید – قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر
سەیران سەڵاح – بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەستێرەی منداڵان
تاڤگە عومەر – بەڕیوەبەری گشتی لە دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ