چیرۆکی پیاوانی بەرگری شارستانی و ئاگرکۆژێنەوەی سۆران
سەربازی ون
سه‌ربازى ونى ئه‌مجاره سه‌ختى و مه‌ترسى و گیانفیدایى پیاوانى به‌رگرى شارستانى و ئاگركوژێنه‌وه نیشان ده‌دات. ئه‌م پیاوانه وه‌ك سه‌ربازى ون خه‌بات و قوربانی زۆریان داوه له ئاگركوژێنه‌وه و رزگاركردنى هاووڵاتیان له كاتى لافاو، ئاگر، مه‌ترسى خنكان و رووداوه سرووشتییه‌كان. ئه‌و مرۆڤه خۆبه‌خش و له خۆبوردانه بێ سڵكردنه‌وه له مه‌ترسى كاره‌كه‌یان، له كاتى رووداوه‌كان بۆ پاراستن و رزگاركردنى خه‌ڵك و ماڵ و سه‌روه‌تى هاووڵاتیان، هه‌نگاو ده‌نێن. ئه‌و پیاوانه به‌ره‌و رووى دو‌ژمنێك هه‌نگاو ده‌نێن كه خه‌ڵكى له‌به‌ر مه‌ترسى لێ راده‌كه‌ن, ئه‌وانه وه‌ك قه‌ڵغانى به‌رگریی به‌رده‌وام شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئاگر، رووبه‌رووى ئه‌و مه‌ترسییانه ده‌بنه‌وه كه زۆرجار مرۆڤ به‌ره‌و مه‌رگ ده‌كێشن، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ندانه له مه‌رگ ناترسن و ئامانجیان رزگاكردنى رۆح و ماڵ و گیان هاووڵاتیانه.