پیاوانی ژێر ئاو
سەربازی ون
پیاوێک 16 ساڵە ڕووبەرووی رووبارو زێیە گەورەکان دەبێتەوە , بۆ رزگارکردنی گیانی ئەو خەڵکانەی دووچاری مەترسی ئاو دەبنەوە .
بە دەستەکانی زۆرجار گیانی کەسێک رزگاردەکات , ھەندێ جاریش تەرمی ئەو کەسانە دەبنە قوربانی رووبارەکان دەدۆزێتەوە , ئەگەر ئەو نەبێت قەبارەی ئەم کارەساتە ڕەنگە زیاتر بێت . بابزانین کێن ئەوانەی شەڕ لەگەڵ ڕووبارو زیێە گەورەکان دەکەن , لە پێناو رزگارکردنی ڕۆحی مرۆڤەکان , ئەمجارە سەختی و ناخۆشیەکانی کەسێک دەکەین بە چیرۆکی سەربازی ون کە ماوەی 17 ساڵە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات .