ئافرەتێک بە ئیرادەیەکی بە ھێز لە بەرامبەر ژیان دەوەستێت.
سەربازی ون
ژنێک دوابریار دەدات ببێت بە پارێزەری و رێکخەری ژیانی خەڵک
ئافرەتێک بە ھێزو توانایەکی زۆرەوە بەرەنگاری ژیان و گوزەرانێکی سەخت دەبێتەوە , بەرنامەی سەربازی ونی ئەمجارە لە شاری سلێمانی باس لە ئافرەتێک دەکات , تواناو ئیرادەیەکی رادەبەدەری ھەیە ,کە ماوەی 16 ساڵە پۆلیسی ھاتووچۆیە لەسەر شەقام بە گەرماو سەرما , لەلایەکی ترەوە دوای کاری پۆلیسی نانکردن (نانکەری ) پیشەیی دووەمیەتی , لەم رێگەیەوە دایک و باوکێکی پیرو پەککەوتو ھەروەھا چوارمندال کە دوویان بێ سەرپەرشتن بەخێودەکات .