پیاوێك بە موعجیزە رزگاری دەبێت
سەربازی ون
ئایا دەزانی کێن؟ ئەوانەی رروناکی کارەبا دەگەرێننەوە بۆ ماڵەکان لە کاتی تێکچوونی تۆری کارەبا؟.
ئایا تیمەکانی چاککردنەوەی تۆری کارەبای نیشتمانی , گیان و سەلامەتیان لە مەترسیدایە ؟
زۆرجار دەگووترێت ئەجەل لە دەست خوایە, کەواتە سەربازی ونی ئەمجارە ئەجەلی نەھاتووە دوای چوارجار لێدانی کارەباو دووجار سووتانی سەلامەتە و بەردەوامە لە رووناککردنەوەی ماڵەکان
سەربازی (ون)ی ئەمجارە لەشاری ھەولێرە , کە 16ساڵە دەستەکانی لە نێو ئاگری ساردو گەرمی تەزوو و وزەی کارەبایە , بۆ رووناککردنەوەی ماڵەکان لە تاریکی , لەم بەرنامەیە باس لە ژیان حۆی و خیزانەکەی دەکەین و ھاوکات کاریگەری کارەکەی لەسەر تەندروستی و جەستەی و کاردانەوەی منداڵەکانی , ھەروەھا ھەوڵمانداوە بەشێک لە سەختی و ناخۆشیەکانی کاری تیمەکانی چاککردنەوەی تۆری کارەبا بکەینە چیرۆکی ئەمجارە لە رێگەی سەربازێکی ون.