
د. ئەیوب گەڵاڵی
نووسەر
سوپاس سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

پێشووتر لە بۆنە جیاجیاکاندا، گوێم لە وتار و لێدوانەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە، ئەو وتار و پەیام و گفتوگۆیانەی کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیداون گوێبیستیان نەبووبووم یان چانسی ئەوەم نەبووە کە ئامادەی ئەو بۆنە و کۆبوونەوانە ببم تا گوێبیستیان بم، لە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان چانسی ئەوەم هەبوو کە ئامادەی کۆبوونەوەکە ببم.
ئەوەی من لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانم بینی لەو بەرگرییە سەختەی کە لە مافەکانی گەلی کوردستانی کرد بەتایبەتی توێژی مووچەخۆران جێگای پێزانین و ستایشێکی ئێجگار زۆرە، بەشێوەیەک کە (وردبین، ڕاشکاو، داکۆکیکار، جەختکار، كۆڵنەدەر ، ….. هتد) هەموو ئەو سیفاتانە بوون کە من لە میانی ئەم کۆبوونەوەیە لە سەرۆکوەزیرانم بینی، ئەو دەچووە ناو وردەکاری سەرجەم بابەت و کێشەکان، بۆچوون و دیدگای خۆی بۆ سەرجەم بابەتەکان دەخستە ڕوو کە لەگەڵ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و گەلەکەی یەکیان دەگرتەوە و چارەسەری گونجاوی بۆیان دەبینیەوە.
هەرگیز ئەو وتەیەم لە بیر ناچێتەوە کە بەئامادەبووانی گوت: "هیواخوازبووم ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەیە باسی بابەتی مانگی دەستکردمان کردبا لە عێراق کە چۆن بەرەو ئاسمان هەڵدەدرێت، کەچی بەداخەوە هەوڵ دەدەن چۆن مووچە و دەرامەت و قوتی ئەو خەڵکە نەدەن". زۆر شتی دیکە هەن کە باسیان بکەم لێ جارێ ئەوەندە با بەس بێت .
مەسرور بارزانی بەحەق موڵکی هەمووان بوو بەبێ جیاوازی ئینتیما و ئایدۆلۆجیا و ئایین، ئەو بەرگرییەکی سەرسەختانەی لە هەمووان کرد و مافی هەموومانی پاراست، ئەو بەرگری لە مافی نەوەکانی داهاتووش کرد کە هێشتا لەدایک نەبوون.
سوپاس سەرۆکوەزیران کە بەردەوام ئومێدمان پێ دەبەخشی و هەمیشە بێ جیاوازی داکۆکی لە خەڵکی کوردستان و مافخوراوان دەکەی.