مەسرور بارزانی لە ناو جەرگەی كێشەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و شكەساڵی، کێشەی ئاو چارەسەر دەکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

 سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر ، تەنیا بۆ بەدواداچوونی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكە نییە كە لە 75%ی تەواو بووەو پێش بەروای خۆی تەواو دەبێت، بەڵكو ئەمە دیدگاو بۆچوونی دەوڵەتمەدارێكە كە بە روئیایەكی دوور مەودا و  لێهاتوویانە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەم ئاوی دەكت، لەناو قەیران و رۆژە سەختەكاندا بە ئاستێكی بەرزی زانستی (بەڕێوەبردنی قەیرانەكان) دەكات. ئەو زۆر زووتر لەمەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەواو پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو كەم ئاوی دەزانێت ، لەكابینەی نۆیەمدا بە كۆمەڵێك پرۆژەی دروستكردنی پۆند و بەنداو سەركەوتنێكی بێ وێنەی لە مێژووی 30 ساڵەی حوكمڕانی كوردی تۆمار كرد، لە ساتەوەختی بڕینی بودجە و قەیرانی دارایی چەندین پۆند و بەنداوی بە بێ جیاوازی لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان تەواو كرد.

بەجۆرێك لەكاتی دانانی بەردی بناغە هاوڵاتیان دڵنیابوون كە پرۆژەكە  تەواو دەكرێت ، هەرواش بوو هەموو ئەو پۆند و بەنداوە بچووك و مامناوەندییانەی پێش وادەی تەواوبوونی تەواو كرا، هەروەكو چۆن لەئێستاشدا بۆ پاگژكردنەوەی ئەو ژینگەیەی كە پیسبوونی كاریگەریی لەسەر سەلامەتی و تەندروستی هەمووان بەمنداڵەكانیشمانەوە دەكات كار بۆ ڕاگرتنی پاڵاوتگە نایاساییەكان و موەلیدەكان دەكات ، كەم بوونەوەی ئاویخواردنەوە و پیسبوونی ئاو مەترسییە گەورەكەی وشكەساڵی و كەمی بارانبارین و گۆڕانی كەشوهەوایە  ، ئەو جیاواز لە موزایەدەچی و پۆپۆلیستەكان و هاژوهوژی دابینكردنی دوو سێ تەنكەرە ئاویخواردنەوە، كار لەسەر ڕێگا ڕاست و دڵسۆزەكەی عەقیدەی بارزانی دەكات كە شانازییە مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت ، ئەو لەبەردەم تەواوبوونی  گەورەترین پرۆژەی ئاویخواردنەوەدایە  لەماوەیەكی زەمەنی كورتدا ، پرۆژەی فریاكەوتنی ئاویخواردنەوەی هەولێر بۆ قەڵەباڵغترین و چڕترین ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هەرێمی كوردستان كە شاری هەولێرە جێبەجێ دەكات

دەوڵەتمەدار لە هەر شوێن و ناوچەیەكی كوردستان خەڵكەكەی ئازار و مەینەتی و كێشەیەكی هەبێت یاخود خواست و  داواكارییەكی هەبێت چەند بچووك و چەند گەورە بێت هانا بۆ ئەوە دەبرێت ، كاتێكیش ئەو هاتە سەر هێڵ ئیتر ئیرادەیەكی وا بەهێز بەدەوروبەرەكەی دەدات ، كە دەبێت ئەو پرۆژەیە هەر جێبەجێ بكرێت ، لە رۆژە سەخت و نائومێدەكاندا تروسكایی چارەسەرەكان دادەگیرسێنێت ، ئەمەش بە ئیرادەی خێرو پاڵپشتی گەلەكەی..  كێشەی كەم ئاوی و پیسبوونی ئاویخواردنەوە و  پیسبوونی ژینگە و گەرمبوونی پلەكانی گەرما كێشەیەك نییە بەتەنیا بەرۆكی خەڵكی كوردستانی كردبێت ، كێشەیەكی جیهانییە و مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر دانیشتوانی گۆی زەوی ، چارەسەریشی ئاسان نییە ،  ئەوەتا گەورە وڵاتان و حكومەتە بەهێزەكانی جیهان لەبەرامبەر چارەسەركردنی كێشەكانی گۆڕانی كەشوهەواو كەم ئاوی دووچاری بێ ئومێدی و مەترسی گەورە بوونەتەوە، بەپێچەوانەی هەوڵەكەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە كە هەمیشە بەپاڵپشتی خودای گەورەو میهرەبان و هاوكاری و متمانەی گەلەكەی كلیلی چارەسەری كێشە ئاڵۆزەكان لەهەگبەیدا بووە.