
عرفان عەزیز عەزیز
نووسەر
دیدگای سه‌رۆك بارزانی وه‌ك هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ده‌سكه‌وتی نیشتیمانی

دیدگای سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك ستراتیژیه‌ت بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌كان و یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، بووه‌ته به‌هێزترین خاڵی وه‌رچه‌رخانی برایه‌تی و ڕەوانه‌وه‌ی گرژی سیاسی. به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جۆرێك له گوتاری توند له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌مه وایکرد کە نەتوانرێت به ئاسانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆ بكرێت. سه‌رئه‌نجام كاتێكی زۆری ویست تا كێشەکە هێور بووەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پێویست بوو كه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی له چه‌ند خاڵێكی ستراتیژیی بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی، له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی خاڵێكی گرنگ و وه‌رچه‌رخان بوو بۆ ئه‌م قۆناغه، له‌وه‌ی هه‌ردوولا به‌یه‌ك ده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئالینگارییەکان ببنه‌وه. تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ته‌نیا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بێت، به‌ڵكو سه‌رۆك بارزانی، دوای خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ناوچه‌كه و لێكدانه‌وه بۆ ئه‌و پیلانانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای درزخستنه ناو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه دۆخی كوردستان تێك بده‌ن خوێندنه‌وه‌ی بۆ كردووه، جیا له‌وه‌ش سه‌رۆك بارزانی چۆن خاڵی كۆتایی بڕیاره گرنگه‌كانه له عێراق به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ڕۆڵه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێت.
تێروانینی سه‌رۆك بارزانی، بۆ دۆخی ناوخۆیی كوردستان، ڕه‌هه‌ندێكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و داواكاریانه‌یه، كه له ئاستی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كه یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بپارێزرێت ده‌نا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ده‌ست ده‌چێت، جیا له‌وه‌ش ناوچه‌كه خه‌ریكه به‌ره‌و گۆڕانكاری گرنگ هه‌نگاو ده‌نێت، هێشتا له ناوه‌ڕاستی گۆرانكارییه‌كانین نه‌ك كۆتاییه‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی گرنگه كورد له چوارچێوه‌ی ئه‌م گۆڕانكارییه‌دا، ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت، واز لە ناکۆکی سیاسیی بهێنرێت و هه‌لی ئه‌وه بڕه‌خسێنرێت، به كه‌مترین زیان لێی ده‌ربچێت و نه‌خشه‌ی سیاسیی خۆی له ناوچه‌كه بسه‌لمێنێت. ڕەهەندێکی دیکەی تێروانینی سه‌رۆك بارزانی، له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردستان، ئه‌وه‌یه كه له (عێراقی تازه‌ی سه‌رده‌می نه‌مانی به‌های سیاسی و ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتنی سیاسی و ده‌ستوور)، هه‌وڵێكی ناشرین هه‌یه به‌وه‌ی گوتاری خۆیان بسەپێنن له‌سه‌ر كوردستان، به‌پشت به‌ستن به ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌ستبادانی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه، بۆیه گرنگ بوو له‌م قۆناغه ئه‌و كارته‌شیان له بن ده‌ست ده‌ربهێنرێت.
خاڵی كۆتایی گرنگی دانانی ستراتیژیه‌تی هێڵی كاری سیاسی له كوردستان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ پارتی و یه‌كێتی دروست ده‌بێت، بە دڵنیاییەوە به‌رهه‌می گرنگی ده‌بێت بۆ ئیداره‌دانێكی ته‌ندروست له داهاتووی كوردستان و دروستكردنی كه‌شێكی ئارامی سیاسی. ده‌بێته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی له كابینه‌ی داهاتوو به‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامانه ته‌واو بكرێت، كه له‌م كابینه‌یه بڕیاری لێدراوه و پێكه‌وه ستراتیژیه‌تی كاركردن بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان دابنرێت. جیا له‌وه‌ش ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، خه‌ڵكی كوردستان له كه‌شێكی ئارام و له‌هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رددا، توانیان نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان بۆ په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن، ئێستا خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می ده‌نگدانه له‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت پێك بهێنریت و په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بناغه‌یه‌كی گرنگ بوو، به‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری هه‌ردوولا بڕیار بده‌ن له‌وه‌ی مانگی 9ـی ئه‌مساڵ په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه. به‌و هیوایه‌ش كه په‌له بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، چونكه هیشتا پرسگه‌لێكی زۆر ماون پێویستییان به چاره‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له بابه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان و ڕێككه‌وتنی نوێی توركیا و عێراق. له‌وه‌ی كوردستان ئه‌م جاره له‌ك وێی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌بێت، كه بڕیاره هه‌ردوو وڵات پێداچوونه‌وه به ڕێككه‌وتنیان بكه‌ن، جیا له‌وه‌ش بۆ پرسی داهاتووی ئیداره‌دانی عێراق گرنگه، كه كورد به تێڕوانینێكی هاوبه‌شه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات و ڕێگا نه‌دات جارێكی دیكه‌ی له هه‌ر ڕێگایه‌كه‌وه بێت فشار و بیانوو له‌سه‌ر كوردستان دروست بكه‌ن.