ئه‌مه‌ریكا دان به جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كاندا ده‌نێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش، به‌رامبه‌ر به ئێزدی و كریستانه‌كان ئه‌نجامدراون، جینۆسایده.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه ئێزدیی و كریستیانه‌كان، له‌لایه‌ن داعشه‌وه جینۆسایدكراون
كێری گوتی: "به بڕوای من ئه‌وه‌ی داعش به‌رامبه‌ر به ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیداوه، ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی جینۆساید".
كێری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێزدیی و كریستیانه‌كان چه‌ندین نه‌وه‌یان له‌و ناوچانه‌دا ژیاون، تا ئه‌و ئه‌كاته‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لاماردران.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، رێكخراوی داعش كچان و ژنانی ئێزدی و كریستیانه‌كانی كردووه‌ته كۆیله‌ی سێكسی و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه، ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا، دان به جینۆسایدكردنی ئێزدییاندا بنێن، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن داعش، په‌لاماری ناوچانه‌كانییان دراو كچان و ژنانی ئێزدی وه‌ك كۆیله له بازاڕه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه‌كه، كڕین و فرۆشتنییان پێوه‌كراوه، تا ئێستاش به هه‌زاران پیاوی ئێزدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون.