"ئه‌وان ئێمه‌یان بهشكرد با ئه‌وجاره ئێمه خۆمان به‌ش نه‌كه‌ینه‌وه"
مانگی ئایاری داهاتوو 100 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-بیكۆ تێدهپهڕێـت

K24 – سلێمانی، عه‌تا شه‌مێرانی:
دوای ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م شكستیی خوارد و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چوو، له دوای تێپه‌ڕبوونی 2 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئاسیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له ئایاری 1916 رێككه‌وتنێكیان واژووكرد.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی بۆ كوردستان24 ده‌ڵێـت: "ئه‌وان ئێمه‌یان بهشكرد با ئه‌وجاره ئێمه خۆمان به‌ش نه‌كه‌ینه‌وه".
به گوێره‌ی ویكیپیدیا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به ناوی سایكس-بیكۆ ناسرا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ردوو دیبلۆماتكاری به‌ریتانی و فه‌ره‌نسیی كه به نهێنی دانووستانه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرد و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له‌ژێر په‌سه‌ندكردنی ئیمپراتۆریه‌تی رووسیا بوو.
به‌هۆی ئه‌و رێككهوتنهوهش كوردستان به‌سه‌ر 4 وڵات دابه‌شكرا، به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی سیاسیی و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه، ئایا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی سایكس-بیكۆ چی به‌سه‌ر دێت و پێگه‌ی كورد به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كوێ ده‌بێت؟
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ كوردستان24 گوتی: "كاتی ئه‌وه هاتوه ئێمه یه‌كێتیی و ئهكڕیزی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان به‌هێز بكه‌ین و هه‌نگاو بنیێن بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌مان".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌شی گوت: "ژیان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌ك ئێمه، واته شیعه و سوننه به‌یه‌كه‌وه سه‌خته، كوردیش له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا سه‌خته".
زیاتر گوتی: "به‌ڵام ئه‌توانین سێ دراوسێ و سێ دۆستی باش بین، پشتیوان و پشتگیریی یه‌كتری بكه‌ین به‌ڵام له سێ كیانی سه‌ربه‌خۆدا".
دكتۆر عومه‌ر محه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووش بۆ كوردستان24 گوتی: "100 ساڵ به‌سه‌ر سایكس-بیكۆ تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وان ئێمه‌یان بهشكرد با ئه‌وجاره ئێمه خۆمان به‌ش نه‌كه‌ینه‌وه".
دكتۆر عومه‌ر محه‌ممه‌د ئه‌وه‌شی گوت: "به‌ڵكو خۆمان پێكه‌وه سوود له‌و ئه‌زموونه رابردووه و هه‌ر له‌و نه‌خشه نێوده‌وڵه‌تییانه" وه‌ربگرین.
زیاتر گوتی: "هه‌ر ئه‌وان ئێستا یاریكهرهكانن ئه‌وانه‌ی به‌شیان كردن ئێستا هه‌ر ئه‌وان یاریكهرن، ئه‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته تازه‌یه بتوانین قۆناغێكی نوێ و گه‌شه‌سه‌ندوو بۆ میلله‌ته‌كه‌مان به‌دیبێنین".