باره‌گای رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ له عامودا سووتێنرا
به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه "په‌یه‌ده" تۆمه‌تبار ده‌كات

K24 - عامودا:
رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆ له شارۆچكه‌ی عامودای رۆژئاوای كوردستان سووتێندرا و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیش له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر په‌خشی رادیۆكه رانه‌گرێت.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه، په‌خشی رادیۆكه ده‌ستپێبكاته‌وه.
سه‌فقان، كه هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی رۆژئاوای كوردستانه و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رادیۆی ئارتا ئێف ئێم-ه، گوتی: "چه‌كداره ده‌مامكدراوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌دركاند، گوایه ئه‌وان له حاڵه‌تی شه‌ڕدان و رادیۆكه‌شتان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی شتی پڕوپووچه".
هه‌فته‌ی رابردوو، له شاری قامیشلۆ، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای سووریا ده‌ستیپێكرد و رادیۆی ئارتا ئێف ئێم، كه رادیۆیه‌كی سه‌ربه‌خۆیه له عامودا، رووماڵی سات به‌ساتی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆكه‌ش، ئارتا ئێف ئێم، له ساتی شه‌ڕه‌كه‌دا، بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ و زانیاری له باره‌ی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و به شێوازێكی سه‌ربه‌خۆییانه رووماڵی كردووه.
سه‌فقان ئاشكراشیكرد، وێڕای سووتاندنی رادیۆكه، چه‌كداره‌كان هه‌ندێك لاپتۆپی رادیۆكه‌یشیان بردووه و گوتی: "منیان به‌ره‌و گۆڕستانی عامودا راپێچكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنییان لێكردم ئه‌گه‌ر دووباره رادیۆكه ده‌ست به په‌خش بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دواتر تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و ئاسایشی ناوچه‌كه، گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ و پاسه‌وانه‌كاندا ده‌ستپێكرد.
له به‌رامبه‌ردا، رادیۆی ئارتا داوای له ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری ناوچه‌كه كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جدی له‌و رووداوه بكات و چه‌ند داواكارییه‌كیشیان له‌باره‌ی سووتاندنی رادیۆكه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سیروان حاجی حوسێن، دامه‌زرێنه‌ی رادیۆی ئارا ئێف ئێم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رادیۆكه گوتی: "به‌و كاره ترسنۆكانه له كاركردن راناوه‌ستین و ناترسین، له پێناو راگه‌یاندنێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له‌ناوچه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام نامانه‌وێت ژیانی كارمه‌ندانمان بخه‌ینه مه‌ترسی، بۆیه داوا له ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری ده‌كه‌ین، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی بكاته‌وه و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ش سزا بدات".
هه‌روه‌ها گوتی: "داواش ده‌كه‌ین، رێكاری جدی بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌وانان و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌كی گشتی، بگیرێته‌به‌ر، ئه‌وانه‌ش پێویسته یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ئه‌نجامییان بده‌ن".
رادیۆی ئارتا ئێف ئێم، رادیۆیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆیه و به‌شێكه له پرۆژه‌ی ئارتا بۆ راگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدان، كه مۆڵه‌تی له ئه‌ڵمانیا وه‌رگرتووه.
رادیۆكه رۆژانه 15 كاتژمێر، به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، سریانی و ئه‌رمه‌نی په‌خش ده‌كات.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی رادیۆكه:
- خه‌نده‌قێك به چوارده‌وری عامودا هه‌ڵكه‌ندراوه و خاڵه‌كانی پشكنین له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه چاودێری ده‌كرێن، ئه‌مه وایكردووه چه‌كداران نه‌توانن بێنه ناو عامودا، ته‌نها یه‌كه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ری ده‌توانن به ئازادی بسووڕێنه‌وه.
- باره‌گای رادیۆی ئارتا، ده‌كه‌وێته ته‌نشیت میوانخانه‌ی خۆسه‌ری له عامودا، كه ئاسایش به به‌رده‌وامی چاودێری ده‌كات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش، له رادیۆكه نزیكن.
- له كاتی هه‌ڵكوتانه سه‌ر رادیۆكه و سووتاندنی، كاره‌بای ناوچه‌كه بڕاوه، هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانێت كه كاره‌بای ناوچه‌كه چه‌ند رۆژێكی به به‌رده‌وامی هه‌یه و نه‌بڕاوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)