روونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستانەوە

راستییه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی تیرۆرستێكی داعش له‌ شاری هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو

بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی، دیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا
بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی، دیرۆرستی داعش له‌لایه‌ن دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵێكی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ له‌ به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وا بڵاوكرابووه‌وه‌، گوایا حكومه‌تی عێراق تیرۆرستێكی داعشیان له‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌ تیرۆری كوردستان:

لەم رۆژانەدا هەواڵێك لە راگەیاندنەکانەوە بڵاوکراویەوە، گوایە دەزگا ئەمنییەکانى حکومەتى عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگاى هەولێر دەستگیر کردووە، کە دوورە لە راستی.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین راستیی رووداوەکە بۆ هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان و عێراق روون بکەینەوه‌:

لە رێکەوتى 9/ 12/ 2020، لە ئۆپەراسیۆنێکى بەڕێوەبەرایەتییەکەماندا لە ناو شارى هەولێر، ئەندامێکى رێکخراوى تیرۆریستیی داعش بەناوى (بەشار موستەفا حافز عەدوان ئەلعوەیسی) دەستگیر کرا، کە چەندین کردەوەی تیرۆریستی لە سنوورى شارى بەغدای ئەنجام دابوو.

لەبەر ئەوەى ئەم تیرۆریستە لە سنوورى پارێزگای بەغدا کردەوە تیرۆریستییەکانى کردبوو، هەروەها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى شارى بەغداوە بە فەرمى داوامان لێ کرابوو کە رادەستیان بکەینەوە، بۆیە دوای ئەوەی لە 24/02/2021 فەرمانى دادوەرمان بەدەست گەیشت، تیرۆریستەکەمان رادەستى هێزەکانی بەغدا کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان

2021/2/26

H.B

Fly Erbil Advertisment