نه‌سر حه‌ریری ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو
سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا: زۆر له‌وه نیگه‌رانین كه "رێكخراوی په‌كه‌كه" ئه‌جێندای جیاوازی هه‌یه و نابێت به نوێنه‌ری كورد دابنرێت

K24- هه‌ولێر:
نه‌سر حه‌ریری، سه‌رۆكی شاندی ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد و گوتی: گرنگترین بابه‌ت كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاووتێیان كرد، بریتی بوو له دووایین گۆڕانكارییه‌كانی سووریا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف، كه خواستی گه‌لی سووریایه.
هه‌روه‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه كرد، له‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌ی، گه‌لی خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن، وێڕای باسكردنی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه و قه‌یرانی مرۆیی، كه رووبه‌ڕووی گه‌لی سووریا بووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، باسیان له گفتوگۆكانی نێوان ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردس له سووریا و "په‌كه‌كه" كرد.
گوتیشی: ئێمه باسی زۆر شتی جیاوازمان كرد، باسێكی زۆر گرنگمان هه‌بوو له‌باره‌ی پێداویستی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان په‌نادراون و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داواكارییانه ده‌كات.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له ناوچه‌كانی گرێ سپی و عه‌فرین ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كرێت، كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه كوردن، نه‌سر حه‌ریری گوتی: باسی دۆخی ئه‌و شوێنانه‌ی سووریامان كرد، كه له‌لایه‌ن سوپای نیشتمانییه‌وه پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌و ناوچانه هه‌بێت و ده‌بێت دامه‌زراوه‌كان چالاك بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری، ئاسایش و سه‌قامگیری ده‌سته‌به‌ر بێت و ژێرخانی ئابووری به‌ره‌وپێش ببرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی كاتی سووریا ئه‌وه‌یه، كه كیشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و گرفته‌كان نه‌هێڵێت و به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌تی كاتی و هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌یه، له‌وانه‌ش له‌لایه‌ك نه‌مانی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنیی له‌سه‌ر هاووڵاتییان درووستكردووه، هاوكات په‌كه‌كه و حكومه‌تی سووریاش به‌رده‌وام ناوچه‌كانمان له عه‌فرین، جندرێس و ناوچه‌كانی دیكه بۆردومان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی كاتی سووریا له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانه‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه و كرده‌وانه ده‌كات، كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسان و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی شاندی ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه كار له‌و پێناوه‌دا بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی كاتی سووریا به‌ته‌نیا ناتوانێت پابه‌ندییه‌كانی جێبه‌جێ بكات، له‌وانه‌ش پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و پشێویانه‌ی له ناوچه‌كانی عه‌فرین، جندرێس و ناوچه‌كانی دیكه رووده‌ده‌ن، ئێمه چه‌ندین میكانیزمی تایبه‌تمان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسانه داڕشتووه و چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراون.
ئاشكراشیكرد، ئێستا چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی كه له كه‌یسه‌كانی پێشێلكاری تێوه‌گلاون، رووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی كوردی – كوردی، كه له‌نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به سه‌رپه‌ررشتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، نه‌سر حه‌ریری دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نه‌كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی هاوبه‌شی ئێمه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌لی سووریا‌ن و برا كورده‌كانمان له ئه‌نه‌كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه به‌شدارییان له‌و شۆڕشه‌دا كردووه، به‌ڵام زۆر له‌وه نیگه‌رانین كه "رێكخراوی په‌كه‌كه" ئه‌جێندای جیاوازی هه‌یه و نابێت به نوێنه‌ری كورد دابنرێت، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام داوا له برا كورده‌كانمان ده‌كه‌ین، بێنه پاڵ ئیئتیلافی نیشتیمانی سووریا و پاڵپشتی لێ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش، سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه له‌بار بێت، پلانمان هه‌یه ئاهه‌نگێكی فراوان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه ساز بكه‌ین.
H.B