دیداری عه‌لی سیستانی و پاپا فرانسیس بەڕێوەدەچێت
پاپای ڤاتیكان سەردانی چەند ناوچەیەكی دیكەی عێراق دەكات

K24 - ھەولێر
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان سه‌ردانی نه‌جه‌ف دەکات و چاوی بە ئایەتوڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان دەکەوێت.
پاپا فرانسیس، دوێنێ له به‌غدای پایته‌خت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سه‌ردانی كڵێسای سه‌یده نه‌جاتی كرد و بڕیاریشه ئەمڕۆ شەممە 6/3/2021 چاوی بە عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بكەوێت.
پاپای ڤاتیكان دوای سه‌ردانیكردنی بۆ پارێزگای نەجەف و زیقار، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و له هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆدەبێته‌وه. پاشان، له رێورهسمێكی جیاواز و به‌رفراواندا، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران كەس رێوڕەسمی نوێژكردن، له یاریگەی نێوده‌وڵه‌تی فەرهنسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه‌دەچێت.
دوێنێ ھەینی 5/3/2021 وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كرابوو، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق. سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا له دیدی شاره‌زایانی سیاسی و كهسایهتییەكان گرنگییه‌كی تایبەتی ھەیە، به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م پاپای ڤاتیكانه سه‌ردانی عێراق ده‌كات، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناش له دێسێمبه‌ری 2019 یه‌كه‌مین سه‌ردانی پاپایه بۆ وڵاتێكی دیكە.
ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگەیاند: "ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی پاپا سه‌ردانیان ده‌كات، له رووی ئه‌منییه‌وه زامن كراوه، سه‌ردانه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بووه‌ته جێگه‌ی خۆشحاڵی عێراقییه‌كان. رۆژی شه‌ممه له نه‌جه‌ف پاپا دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌لی سیستانی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش په‌یامێكه بۆ ته‌واوی ئایینه‌كان، كه هه‌میشه دیدگایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه".
گوتیشی: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاههنگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی، ئامادەكاری تەواوی كردووە، به تایبه‌ت له هه‌ولێر و قه‌ره‌قۆش، ئاماده‌كارییه‌كان له ئاستی باڵان له رووی خزمه‌تگوزاریی و ئه‌منییه‌وه، كه جێگه‌ی شانازی ئێمه‌یه له حكومه‌تی فیدڕاڵی".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان توڕه‌یی خۆپێشانده‌رانی ناسریه له حكومه‌تی عێراق، بووه‌ته به‌شێك له نیگه‌رانییه‌كانی پرۆتۆكۆڵی پێشوازی له پاپا له‌و شاره، ئه‌مه له كاتێكدایه بڕیاره دوای سه‌ردانی بۆ نه‌جه‌ف پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی شوێنه‌واری مێژووی ئور له شاره‌كه بكات.