وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق هۆشداری روودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره له رۆژانی داهاتوودا ده‌دات
حه‌سه‌ن ته‌میمی: بۆ رۆژانی داهاتوو پێشبینی گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره و كارهیاتباری ته‌ندروستی له عێراق ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی ده‌دات و دووپاتیكرده‌وه، به‌هۆی به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، بۆ رۆژانی داهاتوو پێشبینی شه‌پۆلێكی كاره‌ساتباری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ین.
ته‌میمی له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له شاری پزیشكی به‌غدا گوتی: "به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه‌مان هه‌یه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خێزانه‌كان له گوند و دێهاته‌كان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌هۆی گوێنهدانێكی زۆر به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له زیادبوونێكی گه‌وره‌دایه" و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "چاوه‌ڕێین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره و مه‌ترسیداری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه رووبدات".
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسی ئه‌وه‌شیكرد، "ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان و گه‌نجان تووشی ئه‌و په‌تایه ده‌بن و زۆرێك له حاڵه‌ته‌كانیش ناجێگیرن و تادێت ژماره‌یان له زیادبووندایه".
حه‌سه‌ن ته‌میمی جه‌ختیشی كرده‌وه، "به‌رده‌وامی هاووڵاتیان له‌سه‌ر گوێنه‌دان به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و پابه‌ندنه‌بوون به رێككاره‌كان، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت".
H.B