وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌ڵێنی توندكردنی رێككاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌دات
حه‌سه‌ن ته‌میمی: رێككاره‌كان توندتر ده‌كه‌ین و هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت پێبژێری ده‌كه‌ین

K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌ڵێنیدا، رێككاری توندتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنمایی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بن.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) حه‌سه‌ن ته‌میمی گوتی: "رێككاری خۆپارێزی و چاودێریكردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی و سه‌پاندنی پێبژێردن به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاراندا له پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین".
ته‌میمی داواشی له كه‌سایه‌تی ئایینی و سه‌رۆك هۆز و ئه‌وانه كرد، كه له كه‌رتی تایبه‌ت كار ده‌كه‌ن، پابه‌ندی رێككار و رێنماییه‌كان بن و له گردبوونه‌وه، سه‌ردان و زیاره‌تكردن به‌دوور بن و به‌ڵێنیشیدا، "ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن رێككاره‌كان زۆر له‌وه‌ی ئێستا توندتر ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه درێژكردبووه‌وه.
پێشتریش ئه‌میندارێتی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش رایگه‌یاندبوو، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئێستای كۆرۆنا و ئه‌و ئاماژانه‌ی به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه زه‌نگی مه‌ترسی لێده‌ده‌ن، بڕیاریانداوه بۆ رۆژانی هه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی به‌شی و له كاتژمێر 8:00ی شه‌وه‌وه تا 5:00 به‌یانیش بۆ رۆژانی دیكه‌ی هه‌فته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بسه‌پێنن".
H.B