پشكنینی كۆرۆنا لە تاقیگەكانی حكومی دەبێتە خۆڕایی
"لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە"
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، پشكنینی كۆرۆنا، بۆ تووشبووان و گومانلێكراوان لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی (حكومی) دەبێتە خۆڕایی.
وەزارەتی تەندروستی لە نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، ئاشكراشی كرد، لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی رێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...
پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە ...
بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی ... لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوامزوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.
