سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: داخستنی نووسینگەی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان بە مەترسی بۆ سەر پڕۆسەی ئازادی راگەیاندن دەزانین

"کوردستان24 هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگ و رەنگی پرسەکانی ئەو ناوچەیە لە خزمەت پرسە نیشتیمانییەکانی کورد"

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان - لۆگۆی کوردستان24
لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان - لۆگۆی کوردستان24

K24 – هەولێر

سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی داخستنی نووسینگەی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت "بەتوندی ئیدانەی  ئەم رەفتارە دەکەین و بە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر پڕۆسەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین و پرسی نەتەوەیی دەزانین".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بە بڕیاری ئاسایشی پەیەدە نووسینگەی  کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان24 دادەخرێت. ئێمە جگە لەوەی بەتوندی ئیدانەی  ئەم رەفتارە دەکەین و بە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر پڕۆسەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین و پرسی نەتەوەیی دەزانین. ئەوەشمان پێ دەڵێت کە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و دەریدەخات کە ئەو لایەنە بە بەشێک لە ململانی سیاسییەکان و لەژێر کاریگەری لایەنێکی دەرەوەی ئەو سنوورە  دەریکردووە".

لە بەشیکی دیکەی بەیاننامەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە: "داواکارین هەرچی زووترە بەو بڕیارەدا بچنەوەو مافی کارکردن بۆ ئەم دەزگایە بگەڕێنەوە، چونکە کەناڵی کوردستان24 هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگورەنگی پرسەکانی ئەو ناوچەیە لە خزمەت پرسە نیشتیمانییەکانی کورد، داخستنی نووسینگەی ئەم کەناڵە واتە رێگری کردن لە گەیاندنی زانیاریەکانی رۆژئاوا لە رێگەی ئەم کەناڵەوە بەجیهان".

دەقی بەیاننامەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان:..

بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان بەبۆنەی داخستنی نوسینگەی کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان

دوێنێ 20-6-2021 لە رۆژئاوای کوردستان بە بڕیاری ئاسایشی پەیەدە نوسینگەی  کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردستان24 دادەخرێت. ئێمە جگە لەوەی بەتوندی ئیدانەی  ئەم رەفتارە دەکەین و بە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر پڕۆسەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین و پرسی نەتەوەیی دەزانین. ئەوەشمان پێ دەڵێت کە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسیە و دەریدەخات کە ئەو لایەنە بە بەشێک لەململانی سیاسیەکان و لەژێر کاریگەری لایەنێکی دەرەوەی ئەوسنورە  دەری کردوە. بۆیە ئێمە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان لە سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان داواکارین هەرچی زووترە بەو بڕیارەدا بچنەوەو مافی کارکردن بۆ ئەم دەزگایە بگەڕێنەوە، چونکە کەناڵی کوردستان 24  هەمیشە سەکۆیەک بووە بۆ گەیاندنی دەنگو رەنگی پرسەکانی ئەو ناوچەیە لە خزمەت پرسە نیشتیمانییەکانی کورد، داخستنی نوسینگەی ئەم کەناڵە واتە رێگری کردن لە گەیاندنی زانیاریەکانی رۆژئاوا لە رێگەی ئەم کەناڵەوە بەجیهان .

لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان

هەولێر 21-6-2021

Fly Erbil Advertisment