شوفێرێک لە دەڤەری راپەڕین کارمەندێکی هاتووچۆ بریندار دەکات
"بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە گڵۆپی سووری داوە"

K24 – رانیە
لەو کاتەی شوفێرێک سەرپێچی دەکات، کارمەندێکی هاتووچۆ بە ماتۆڕسکیلەکەی بەدوای دەکەوێت، شوفێرەکە بە خێرایی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە ماتۆڕسکیلەکەدا دەکێشێت و کارمەندەکەی پۆلیس بریندار دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند: "لە ناحیەی چوارقوڕنە دوای ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە گڵۆپی سوور دەدات و سەرپـێـچی دەکـات و نــاوەســتــێ، هاوکار عەبدوڵڵا قادر کارمەندی پۆلیسی هاتووچۆ بە مـاتـۆڕسـکیلی هاتـووچـۆ بەشـوێنیدا دەڕوات و ماتـۆڕەکە لەبـەردەم ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێت".
لە راگەیەندراوی هاتووچۆی راپەڕین هاتووە: "لەو کاتەدا شۆفێری سەرپێچیکـار ئەو وەسـتــانــەی کـارمـەنـدەکــە بـە دەرفەت دەزانێت و بە مەبەستـی هـەڵاتـن بەخـێـرایـی پـێ دەخاتە سەر سکـرێتەر و خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕو پۆلیسەکەی هاتوچۆ، بـەو هۆیەوە کــارمــەنـدەکـەمـان بـرینـداربووە".