هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشتی خۆی بۆ پێشمەرگە دووپاتکردەوە

ریچارد بێڵ: پێشمەرگە لە جیاتی عێراقییەکان شەری داعشی کرد

پێشمەرگە
پێشمەرگە

K24 - هەولێر

جێگری فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپاتیدەکاتەوە، لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

ریچارد بێڵ، جێگری فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە کوردستان24ـی راگەیاند "پێشمەرگە لە جیاتی هەموو عێراقییەکان شەڕی داعشی کرد و ئێستاش لە راوەدونانی شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامە".

بێڵ، گوتیشی "لە کوردستان هەست بەو شانازییە دەکەیت کە کوردستانیان بە هێزەکانیان هەیە، چونکە ئاسایشیان دەپارێزن و ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن".

جێگری فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەختیدەکاتەوە "لەگەڵ پێشمەرگە بە یەکگرتوویی کار دەکەن، بۆ ئەوەی داعش بە تەواوی لەنێو ببەن و ئاسایشی ناوچەکەش بپارێزن".

Fly Erbil Advertisment