عەلاوی: کاتی هەڵبژاردن نییە

نوری مالیکی: زۆرینە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە - فۆتۆ: ئەرشیف
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە - فۆتۆ: ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەیاد عەلاوی رایگەیاند، کاتی هەڵبژاردن نییە و نوری مالیکیش دووپاتیدەکاتەوە، نابێت بەرێگەی هێز و پشێوی نانەوە پرۆسەی هەڵبژاردن پەکبخرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنییە رایگەیاند "پێویستە ئێران و ئەمەریکا واز لە عێراق و گەلەکەی بێنن، چارەنووسی خۆی دیاریبکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆخی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی گونجاو نییە".

لە بەرامبەردا، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێ "نابێت بەرێگەی هێز و پشێوی نانەوە پرۆسەی هەڵبژاردن پەکبخرێت. زۆرینە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە".

لەلایەکی دیکەوە، مارتن هۆت باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا، پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کردەوە و رایگەیاند "نێردەیەکی ئەوروپی بۆ چاودێری پرۆسەی دەنگدان دێنە عێراق و یەکێتی ئەوروپا، بەبڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆش، هاوکاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات".

بڕیارە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام تائێستا زیاتر لە 25 حزب و قەوارە کشانەوەی خۆیان لە پرۆسەکە راگەیاندووە.

Fly Erbil Advertisment