داعش لە باشووری داقوق هێرشی کرد
کوژراو و بریندار هەیە

K24 - ههولێر:
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی داقوق بە کوردستان24ی راگەیاند، چەکدارانی داعش لە باشووری داقوق هێرشیان کردە سەر فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵ، كه ژمارەیەك کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
سهرچاوهكه ئاشكرای كرد، هێرشەکەی داعش لە وادی شبێچە ئەنجام دراوە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، لەئەنجامدا سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە و چەند بریندارێکیش هەن.
ئاماژه بهوهش كراوه، كه بۆمبێکی چێنراو بەهێزێکی پشتیوانیدا تەقیوەتەوە و زیان بە هەمەڕێکی سەربازی گەیشتووە.
د.ی