گرووپێکی چەکداری عێراق خۆی بۆ رووبەڕوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا ئامادە دەکات
"وادەی دیاریکراوی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نزیکبووەتەوە"

K24 – هەولێر
گرووپی چەکداری میلیشیای سەیدولشوهەدا، ناوی خەڵکی تۆمار کردووەم بۆ ئەوەی لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هێرشیان بکەنە سەر.
کازم فەڕتووسی، گوتەبێژی میلیشیای سەیدولشوهەدا، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، بەمدوایانە ناوی 23 هەزار خۆبەخش لەلایەن گرووپەکەیانەوە تۆمارکراوە، بۆ ئەوەی لەکاتی نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، رووبەڕوویان ببنەوە.
فەڕتووسی راشیگەیاند، وادەی دیاریکراوی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نزیکبووەتەوە و چاودێری دۆخەکە دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن، واشنتن لەسەر کشاندنەوەی سەربازەکانی راستگۆیە یان نا،
گوتەبێژی میلیشیای سەیدولشوهەدا رەتیشیکردەوە ناونووسکردنی خۆبەخشان، پەیوەندی بە گرژییەکان لەگەڵ رەوتی سەدر، لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە هەبێت.