سۆران.. باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ دە‌ستگیركران

بزانه‌ چیانكردووه‌

باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ دە‌ستگیر كران
باندێكی بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ دە‌ستگیر كران

K24 – هەولێر:

له‌ سۆران باندێكی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ده‌ستگیركران، كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ بازرگانی به‌ ئافره‌تێكه‌وه‌ بكه‌ن.

شەماڵ دێواری، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئیدارەی سۆران، رایگه‌یاند، دوای ئاگاداركردنە‌وە‌ی  پۆلیسی ناوشاری سۆران لە‌وە‌ی باندێكی پێنج كە‌سی بازرگانیان بە ئافرە‌تێكی خوار 18 سـاڵی كردووه‌، به‌ بڕیاری دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ی ســۆران توانرا تۆمە‌تباران بە‌ گوێره‌ی ماددە‌ی 6 لە‌ یاسای بازرگانی كردن بە‌مرۆڤ دە‌ستگیر بكرێن.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی ئیدارەی سۆران راشیگه‌یاند، ‌دوو تۆمە‌تبار دانیـشتووی شاری ھە‌ولێرن، یە‌كێكیان دانیشتووی ئاكرێی و دوو تۆمە‌تباری دیكه‌ش دانیـشتووی سۆرانن.

شەماڵ دێواری،  روونیكرده‌وه‌، لە ‌دوایی دە‌ستگیـركردنی تۆمه‌تباره‌كان، دانیان نا بە‌تاوانە‌كە‌‌ و رێكارە‌كانی لێكۆڵینە‌وە‌ی سە‌رە‌تایی لە‌گە‌ڵیان بە‌ردە‌وامە.‌

Fly Erbil Advertisment