حدكا ناسنامه‌ی كوژراوانی سوپای پاسداران له شه‌ڕه‌كه‌ی شنۆ ئاشكرا ده‌كات
كوژراوه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر
ماڵپه‌ری فه‌رمی حدكا ناسنامه‌ی كوژراوانی سوپای پاسداران له شه‌ڕی رۆژی رابردووی ناوچه‌ی شنۆ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت له ئه‌نجامی هێرشی هێزه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌كانی سوپای پاسداران كوژراون.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: "٤ چه‌كداری كوردی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران، كه ماڵپه‌ڕه‌كه به‌جاش ناوی بردوون، بە ناوەکانی یوسف ئەحمەدی، مستەفا خالیدی، عوبەید هەرکی و ئەسکەندەر مامەڵ خەڵکی باڵاگیر کوژراون".
ماڵپه‌ره‌كه ته‌نیا ناسنامه‌ی كوژراوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاشكرا ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه نین، ته‌نیا ئاماژه بۆ كوژرانی "حاج سه‌مه‌د بۆستانی" جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران له شاری شنۆ كردووه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: "پێشمەرگەکان لەو گوندانە کە نزیکی شەڕەکە بووە دوور کەوتوونەتەوە و ڕێژیم بازنەی گەمارۆکەی گەورەتر کردووەتەوە و بەردەوام هێز دەنێرێت بۆ شوێنی شەڕەکەی دوێنێ".
سوپای پاسدارانی له دوایین به‌یاننامه‌ی خۆیدا سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌كه‌ی ناوچه‌ی شنۆ باس له كوشتنی سێ له ئه‌ندامانی كردبوو.
ماڵپه‌ری كوردستان24، هه‌ندێ وێنه‌ی گوندی (قەرەسەل)ی ناوچه‌ی شنۆ بڵاو كردۆته‌وه، كه لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانكراوه.