هه‌ولێر.. هەرسێ تەقەکەرەکەی شەڕەکەی ئەمڕۆ دەستگیرکران
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هەولێر: هەرسێ تۆمەتباره‌كه لەژێر چنگی یاسادان

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هەولێر به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (1ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) له نزیك مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی 3 كه‌س ه‌قه‌یان كردووه، به‌دوای به‌دواداچوونی پۆلیس، هه‌رسێ ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركران.
عه‌مید "دلێر نه‌جار"، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتی: ئەمڕۆ کاتژمێر (2:40)ی دوای نیوەڕۆ له رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی کەرکووک نزیک مزگەوتی رەشاد موفتی ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت، کە دوو برا بەناوەکانی (ب. ح. ع. ) و (ز. ح. ع.) لەگەڵ کەسێک بەناوی (د. ع. ج.)، کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووه لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو بەپێی ماددەی (405 بڕگەی 31)، بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا تەقە لەنێوانیان روویداوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە رووداوه‌كه‌دا گوللـە بەر دوو هاووڵاتی کەوتووە و زامدار بوونە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەرسێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد و ئێستا بەپێی ماددەی (405 بڕگەی 31) راگیراون و لەژێر چنگی یاسادان.