ئه‌وانه‌ی به رۆژوو ده‌بن ئه‌م سووده گرنگه بۆ ته‌ندروستیتان بزانن
پزیشکێك: له‌كاتی رۆژوو شكاندن تا پارشێو 1.5 لیتر ئاو بخورێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
به گشتی ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان له گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌ر هه‌یه، له كاتی به‌ڕۆژووبوون دووچاری هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه، له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر بارزان حوسێن به‌رزنجی، چه‌ندین ئامۆژگاری بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌خاته‌ڕوو.
دكتۆر بارزان باس له‌وه ده‌كات، له سه‌ره‌تای رۆژه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان، ئه‌وانه‌ی به رۆژوو ده‌بن، هه‌ست به هه‌ندێك گۆڕانكاریی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناكاو و به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سیسته‌می خواردن و خۆراك و خه‌ویان ده‌گۆڕێت، ره‌نگه هه‌ندێكجار هه‌ست به ژانه‌سه‌ر و هێڵنجدانه‌وه و ماندووبوونی زیاتر بكه‌ن.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه‌ی گه‌ده و هه‌ناو باس له‌وه ده‌كات، رۆژووگرتن به سووده له رووی ته‌ندروستی و پشوو ده‌داته كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن، به‌و جۆره‌ش رێژه‌یه‌كی زۆری ژه‌هر له له‌شی مرۆڤ ده‌چێته ده‌ره‌وه.
دكتۆر بارزان به‌م شێوه‌یه ئامۆژگاری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به رۆژوو ده‌بن:
1. له‌كاتی رۆژوو شكاندن تا پارشێو 1.5 لیتر ئاو بخورێته‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ته‌ڕكردنه‌وه‌ی جه‌سته و كاری ئه‌ندامه زینده‌ییه‌كانی وه‌ك دڵ و جگه‌ر و سییه‌كان چالاكتر ده‌كات بۆ ده‌ردانی ژه‌هر.
2. ره‌مه‌زان باشترین مانگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش و ئه‌نجامدانی وه‌رزش، پێویسته پشت به ژه‌مه سه‌وزه‌كان، یان گۆشتی سپی (مریشك و ماسی) و شه‌ربه‌تی فرێش و میوه سه‌وزه‌كانی دیکە ببه‌ستین و له ژه‌مه چه‌وره‌كان و رۆن و شه‌كر دوور بكه‌وینه‌وه.
3. رۆژووگرتن ئه‌و ژه‌هره له‌ناوده‌بات كه به درێژایی ساڵ له‌ناو جه‌سته‌مان كۆبووه‌ته‌وه، ئه‌و ژه‌هره‌ش له خۆراك و ژینگه و ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژه‌هره‌ی كه جه‌سته خۆی دروست ده‌كات، ئه‌ویش له رێگه‌ی پیساییه‌وه ده‌رده‌كرێت كه ئه‌ندامه‌كانی له‌ناوبردن (جگه‌ر، گورچیله‌كان، هه‌ناو، سییه‌كان و پێست) ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
4. به‌رۆژووبوون هاوكاری جه‌سته‌مان ده‌كات كه به قوڵاییه‌كی گه‌وره‌تر خۆی پاكبكاته‌وه و ته‌ندروستییه‌كی باشتر و چالاكتر به‌ده‌ستبهێنین.
5. ئه‌وانه‌ی قاوه و خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه، پێویسته چه‌ند رۆژێك زووتر وازی لێبهێنن، ئه‌وه بۆ خۆپاراستنی له كاریگه‌رییه‌كانی ئالووده‌بوون له مانگی ره‌مه‌زاندا.
6. مانگی ره‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ وازهێنان له جگه‌ره، ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن، له‌و مانگه‌دا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باشتر خۆیان رابهێنن و واز له‌و خووه بهێنن.
7. به‌هۆی هه‌ستان و پارشێوه‌كردن، کاتی خەوی ئاسایی کەمتر دەبێتەوە، بۆیه له‌كاتی رۆژودا ده‌توانیت سه‌رخه‌وێك بشكێنیت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌و، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ ده‌ركردنی ماندوویی جه‌سته.