به‌غدا: توركیا بهڵێنیدا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاتر بكات
"عێراق په‌یوه‌ستبوونی به به‌رده‌وامی گفتوگۆكان راگه‌یاند"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكرایكرد، توركیا بهڵێنیدا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عێراق زیاتر بكات.
عه‌لی رازی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) هه‌ریه‌ك له مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و فه‌یسه‌ڵ ئۆراغڵۆ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرسی ئاو و رووباره هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان كرد.
ئه‌م گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی رێژه‌ی ئاوی هاتووی دیجله و فوارت بۆ عێراق كرا، لایه‌نی عێراقیش په‌یوه‌ستبوونی به به‌رده‌وامی گفتوگۆكان راگه‌یاند.
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، به‌هۆی خراپی دۆخی عێراق و وشكبوونی رووباره‌كانی، لایه‌نی توركیا بهڵێنیدا له رێگه‌ی دیجله و فوراته‌وه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو زیاد بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حاتەم حەمید، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانی سەر بە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند، ئەو بڕە ئاوەی رووباری دیالە کە لە ئێرانەوە دێت سەدا 20ـی ئاستی ئاساییەتی، هەروەها رووباری زاب سەدا 40ی ئاستی ئاساییە.
هەردوو رووباری دیجلە و فوراتیش کە سەرچاوەکەیان لە تورکیایە، سەدا 35ـی ئاستی ئاساییەتی.
گوتیشی، ئاستی ئاوی عێراق بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەکە، کەم دەکات، هەروەها عەمباری ئاو بە رێژەی سەدا 60 بەراورد بە 2021 کەمی کردووە.
جگە لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، وەزارتی ژینگەی عێراقیش هۆشداری دەدات، کە حەوت ملیۆن عێراقی دەستیان بە ئاوی پێویست ناگات، لە دە ساڵی رابردووش‌دا، زیاتر لە سەدا 70ـی ئاوی رووبارەکان کەمیکردووە.
درێژی رووباری دیجله 1850 كیلۆمه‌تره و فوراتیش 3000 كیلۆمه‌تر، هه‌ردوو رووبار له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیاوه هه‌ڵده‌قوڵێن، به‌ناو سووریا و عێراقدا تێده‌په‌ڕن، تاوه‌كو له شه‌تولعه‌ره‌ب یه‌كده‌گرنه‌وه، دواجار بۆ ناو كه‌نداوی عه‌ره‌بی ده‌چن، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بواری كشتوكاڵ و خواردنه‌وه به‌كار دێن.