کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەرامبەر بە کوژرانی ژینا ئەمینی

عەلی کەریمی، یاریزانی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران: وڵاتی بێکەسم.

ئێبی، جاوید رەحمان، گۆلشیفتە فەراهانی و عەلی دایی
ئێبی، جاوید رەحمان، گۆلشیفتە فەراهانی و عەلی دایی

K24 – هەولێر

مردنی ژینا ئەمینی لە تارانی پایتەختی ئێران، کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. ، نێردەی تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، داوای مەحکومکردنی سەپاندنی پاڵاپۆشی لە ئێران دەکات. ئێبی، گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی دەڵێ: مەهسا (ژینا) دڵی خوێناوی ئیرانە.

ئەمڕۆ (شەممە 17ـی ئەیلول) تەرمی ژینا ئەمینی گەیشتەوە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناو ئاپۆرای خەڵکدا و لە گۆڕستانی "ئایچی" بە خاکسپێردرا.

کوژرانی ژینا، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە:

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران:

پێویستە ئێران کۆتایی بە توندوتیژییەکانی بەرامبەر بە ژنان بێنێت، ئەوانەی لە مردنی ئەو [ژینا ئەمینی] بەرپرسیارن، دەبێ وەڵامدەر بن.

رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ:

دەبێ دەسەڵاتدارانی ئێران پاڵاپۆشی زۆرەملێ و ئەو یاسایانەی دژ بە مافی ژنانن، هەڵبوەشێننەوە یان هەموار بکەنەوە.

جاوید رەحمان، نێردەی تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران:

داوا لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ دەکەم بڕیارنامەیەک بۆ مەحکومکردنی سەپاندنی پاڵاپۆشی لە ئێران، پەسند بکات.

گۆلشیفتە فەراهانی، ئەکتەری ناوداری ئێرانی:

وەک ئەوە وایە کە وڵاتمان کێشەی دیکەی نەبێت. ژنانی موسڵمان لە وڵاتانی رۆژئاوایی جەخت لە باڵاپۆشی دەکەنەوە، لە ئێرانیش هەر ئەو چیرۆکەیە، بەڵام بۆ دژایەتی باڵاپۆشی. ژنان نایانەوێت بچنە بەهەشتی ئەوان.

عەلی دایی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران:

دوارۆژی ئەو وڵاتە تووشی چ بووە؟ کچەکەم دەڵێ چی روویداوە؟ هیچ وەڵامێکم بۆی هەیە؟

ئێبی، گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی:

خۆری خەڵکی ئێران جارێکی دیکە هەڵدێت و بەسەر ئەو چارەرەشییەیدا سەردەکەوێت. ئێران، ئەو ئەستیرەکوژانە تێکدەشکێنێت. مەهسا (ژینا) دڵی خوێناوی ئێرانە.

عەلی کەریمی، یاریزانی ناوداری پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران:

وڵاتی بێکەسم.

ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ناوداری ئێرانی:

لە دوێنێوە کە هەواڵی تۆم خوێندووەتەوە، بیتاقەت و بێقەرارم، ئەمجارە لە خۆم. ئێمە بەرامبەر ئەو زوڵمە بێکۆتاییە، خۆمان لەخەو کردووە، ئێمە هاوبەشی ئەو تاوانەین.

شەبنەم فەرشادپوور، ئەکتەری سینەما، روو لە بەرپرسانی ئێران:

لە هەڵسوکەوت و کردەوەتان بێزارم

کیمیا عەلیزادە، یاریزانی ناوداری تایکواندۆ:

ئەو یەک لە ئێمە بوو، یەک لە کچانی ئێران... بەو حاڵەشەوە دەچنە کەربەلا و بۆ لێوی تینوو و دەستی بڕاو، دەگرێن؟

رەزا عەتاران، دەرهینەر و ئەکتەری ناوداری ئێرانی:

ئێمە ماوەیەکی زۆرە کە مردووین.

تەرانە عەلیدوستی، ئەکتەری بواری سینەما:

نەفرەت لەو کۆیلایەتییە.

Fly Erbil Advertisment