پاریس بۆ كرێكاران: ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ركار

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ئیلیزابێت بورۆن، هۆشداری دایه ئه‌و كرێكارانه‌ی مانیان گرتووه و رایگه‌یاند، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
وتیشی: حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارده‌هێنێت بۆ ناچاركردنی ئه‌و كرێكارانه و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كار.
ئیلیزابێت بورۆن، وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له مانگرتن، حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و مانگرتووانه به زۆره‌ملێ به‌رێته‌وه سه‌ر كار.
به هۆی مانگرتنه‌وه له سه‌دا سیی وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی په‌كیان كه‌وتووه.
سه‌رۆك وه‌زیران داوای له كۆمپانیای تۆتاڵ ئینرجیز كرد، چیدیكه نه‌بنه هۆی درووستبوونی ئاسته‌نگ بۆ وڵات.
روونیكرده‌وه، رێككه‌وتن كراوه بۆ زیادكردنی كرێی كار و پێویسته كرێكاران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
ئه‌و ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌ی كرێكاران بووه‌ته هۆی په‌كخستنی سێ پاڵاوتگه‌ی نه‌وت له كۆی حه‌وت پاڵاوتگه و پێنج كۆگای گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی له كۆی 200 كۆگا.