هێزێکی زۆری سەربازی لە دەروازەی سنووری باشماخ کۆکراوەتەوە

.
.

K24 – هەڵەبجە

لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆوە هێزێکی زۆر لە دەروازەی سنووری باشماخ بڵاوکراوەتەوە

ئەڤین عەتا پەیامێنری کوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، ئەو هێزە بە مەبەستی رێگریکردن لە گردبوونەوەی شوفێرانی ئۆتۆمبێلی بەڕادەکان، کۆکراوەتەوە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوفێرانە داوای دروستکردنی بەشێکی تایبەت لە گۆڕەپانی مەرزی باشماخ دەکەن، بۆ ئەوەی کارەکانیان  بە یاسایی راییبکرێت، لە  بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی داواکەیان دەیانەوێت جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکە رابگرن، ئەو هێزە سەربازییەی لەوێ کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لەو هەوڵە بکات.

دەروازەی سنووری باشماخ، خاڵێکی سنووری سەرەکی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێرانە، رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە بووژاندنەوەی ئابووری ھەردوولا، کۆمەڵگەی سنووری باشماخ دەکەوێتە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی.

.
.
.
.
Fly Erbil Advertisment